zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس گه‌یاندنی ئاو بۆ ته‌واوی شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە و كاركردن تێدا خێراتر بووه‌.

عه‌لی ڕه‌شید بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێر خێراتر كراوه‌ و هه‌نگاوی باشی بریووه‌ و قۆناغەکانی راکێشانی بۆڕی بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردووە، کوالێتیی ئەو کەرستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەکارهێندراون لە ئاستێکی زۆر بەرزە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).

راشی گه‌یاند: تاکوو ئێستا نزیکەی 73٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple پێنووسێکی زیرەکی نمایشکرد

یاسین

پارێزگاری هەولێر: بۆ ماوەی 34 کاتژمێر گواستنەوەی ئاو لە ئیفرازەوە بۆ هەولێر دەوەستێت

سەڵاح

ترامپ: ئەوەی لە شەرمەلشێخ ئەنجاممان دا، کارێکی گەورە و گونجاو بوو

یاسین