zagros news agency

هۆشەنگ وەزیری خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرەی بەدەستهێنا

هۆشەنگ وەزیری، شانۆکار و نووسەری کورد، رۆژی هەینی لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرە بۆ شانۆی مۆنۆدراما، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

وەزیری بە دەقی شانۆیی “ئاسمان بۆ تۆ نییە” بەشداری کردبوو و لە نێوان 704 دەقی شانۆیی، خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا.

هۆشەنگ وەزیری، نووسەرێکی کوردە بە عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت، لە دەرەوەی کوردستان بەناوبانگە و تەنیا دوو لە کارەکانی کراون بە کوردی.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرە بۆ شانۆی مۆنۆدراما، یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی تایبەت بە شانۆی مۆنۆدراما (تاک ئەکتەری) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ساڵانە لە میرنشینی فوجەیرە، یەکێک لە حەوت میرنشینەکەی ئیمارات، سازدەکرێت.

هۆشەنگ وەزیری، نووسەر و ئەدیبێکی کوردە و لەدایکبووی شاری هەولێرە. ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغدا، بەشی دەرهێنانی شانۆی تەواو کردووە و وەک نووسەر لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەی عەرەبی و ئینگلیزی وتار و بابەتی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە چاپکردنی چەند بەرهەمێکی بە زمانی عەرەبی، لە بواری دەقی شانۆ و هونەری سینەمادا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جاستن بیبەر بە نمایشێکی تایبەت خۆی بۆ فێستیڤاڵی کۆچێلا ئامادە دەکات

ART

سیلینا گۆمێز ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانەکەی دەدات

ART

کریستن ستیوارت دژی یاساکانی هۆڵیوود دەوەستێتەوە

ART