گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات، بڕیار درا بە لێخۆشبونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی کرێی خوێندنی پارالێڵ، لە هەوڵێکی دیكەدا بڕیاری دا بە لێخۆوشبونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان.”
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو داشكانە بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی فێرخوازانە.
شوان بەرزنجی