ئەمڕۆ یەكشەممە 17/3/2024، دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاوی کردەوە: “فەرمانبەرێكی شارەوانی لە نەینەوا، بەهۆی سەرپێچی بۆ سەر زەوی دەوڵەت بڕی 80 ملیار دیناری بە نایاسایی دەستكەوتووە.”
ئاماژە بەوە كراوە: “ئەو كەسە هەڵساوە بە دابەشکردنی زەوییەکی 160 دۆنمی بۆ دوو هەزار پارچە زەوی و فرۆشتوویەتی، کە لەبنەرەتدا زەوییەکە خاوەندارییەکەی هی وەزارەتی دارایی عێراقە.”
ئاشكراشی كردووە: “بەو مامەڵەیە تۆمەتبارەكە بە پێچەوانەی یاسا زەوییەكانی فرۆشتووە و بڕی 80 ملیار دیناری دەستکەوتووە.”