zagros news agency

زێلێنسکی: هەست دەکەم ترامپ خیانەتی لە ئۆکراینا کردووە

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا، دەڵێت بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر گازوائیلی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بواری وزەدا، کە ڕووسیا پشتگوێی خستووە، وای لێ کردووە هەست بکات سەرۆککۆماری ئەمریکا خیانەتی لە ئۆکراینا کردووە.
بەڕێز زێلێنسکی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، پێدەچێت کیێڤ لە شەڕی دژ بە ڕووسیادا، پشتیوانیی ئەمریکا لەدەست بدات.
هەروەها ئەو نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سنووردارکردنی نوێ لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمریکا لەگەڵ ئۆکراینادا، بابەتێک کە دۆناڵد ترامپ ڕەتی کردووەتەوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە سوپای ئۆکراینا ڕای گەیاند، لە ماوەی دوو شەوەدا، هۆشدارییە زووەکانی و ئاساییی ئەمریکای سەبارەت بە هێرشە مووشەکییە نزیکەکانی ڕووسیا وەرنەگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەوهەر نامیق سوارە: له‌ماوەیەکی کورتدا ئەنجوومەنی وەزارەت رەنگە پێداچونەوەیه‌ک بە نرخی کارەبا بکات

گوران

کازاخستان داوا لە بەرهەمهێنەرانی دراوی دیجیتاڵی دەکات کارەبای بەرهەمهێنراوی گازی هاوەڵی کێڵگەکان بەکاربێنن

یاسین

دوو حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا

یاسین