zagros news agency

دەست بەسەر بارێکی قاچاخ داگیرا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق هەوڵێکی قاچاخچێتیی ماددەی خۆراکی قەدەغەکراوی لە دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور پووچەڵ کردەوە.

باسم قەیسی، گوتەبێژی دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور توانیویانە دوو ساردکەرەوە لەناو گومرگ لە گۆڕەپانی پێشوازیی دەستبەسەردا بگرن. ئەو ساردکەرەوانە گۆشتی زمانی مانگا و چەوریی ئاژەڵیان تێدابووە کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو ماددانە بەمەبەستی تێپەڕاندن بەپێچەوانەی رێنماییە کارپێکراوەکان، لەپشت بارەکانی گۆشتی بێ ئێسک شاردراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لیژنەیەکی هاوبەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنرا و داواکارییەکی فەرمیی دەستبەسەرداگرتن رێکخرا. دواتر کەلوپەلە دەستبەسەرکراوەکان بۆ تەواوکردنی رێکاری یاسایی، رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کران تا بخرێنە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە دژی کارکردنی بێ مۆڵەتی ستارلینک سکاڵای تۆمار کرد

سەڵاح

په‌یامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 10 دەخرێتەروو

یاسین