zagros news agency

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر به‌شداری پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌خاته‌روو

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات 70 پارت كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئاییندەی پەرلەمانی عێراق تۆمار كراون.

سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن، عیماد جەمیل، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە: “نرخی تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانییە نوێیەکان 5 ملیۆن دینارە، هاوکات ڕسوماتی یەک ملیۆن دینار لەسەر فۆڕمی تۆمارکردن دەسەپێندرێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی هاوپەیمانییە کۆنە تۆمارکراوەكان لە 60 هاوپەیمانی تێدەپەڕێت، هەروەها دەتوانرێت داتاکانیان نوێ بکرێتەوە لە ئەگەری پەیوەندیکردن یان کشانەوەی هەر لایەنێکیان. سەرۆکی هاوپەیمانی مافی ئەوەی هەیە سەرۆکایەتیی زیاتر لە هاوپەیمانییەک بکات.”

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی زاگرۆس، هیشتا پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی تۆمار نه‌كردووه‌ چونكه‌ كات ماوه‌ بۆ تۆماركردنی قه‌واره‌كان و به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.

بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوان عەبدوڵڵا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە دەدات

یاسین

عەلی خامنەیی: دەبێ لە 50 رۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بەرێوە بچێت

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین