وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە ئەمشەو لە زاخۆ پیاوێک بە ئۆتومبێل لە هاوژینەكەی دەدات و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات، لەسەر ئەو ڕووداوەش.
ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمشەو لە گەڕەکی ژیانی زاخۆ، پیاوێك بە ئۆتومبێل خۆی بە هاوژینەكەیدا دەکێشێت و بەوهۆیەوە هاوژینەکەی بەناوی (د. م. ب) تەمەن 43 ساڵ گیان لەدەست دەدات.
هەروەها ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پیاوەكە دەستگیر کراوە، لەسەر ئەم ڕووداوەش پەڕاوی لێکۆلینەوە بەپێی بەشی 24 لەیاسای هاتوچۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
رێباز یونس

