zagros news agency

کاتی ناردنی مووچە دیاری کرا

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، کە لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا بنێرن.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە گەشت بگەڕێتەوە، ئیمزای بکات و بنێردرێت.

هەروەها فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا بنێرن، بەڵام هێندەی من بزانم دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

سەڵاح

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی میسر کۆبووەوە

سەڵاح