zagros news agency

کامالا هاریس: کارنامەی ترەمپ بەرژەوەندیی خەڵک پشتگوێ دەخات

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا، رەخنەی توندی لە کارنامەی ئیدارەی ترەمپ گرتووە.
هاریس دەڵێت، کارنامەی ترەمپ دیدگەیەکی تەسکە و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات، بەڵکو ئامانجی بچووک‌کردنەوەی حکومەت، کەمکردنەوەی بودجەی پەروەردەی گشتی و بەتایبەتکردنی خزمەتگوزارییەکانە. ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، ئیدارەی ترەمپ باج لەسەر دەوڵەمەندان کەم دەکاتەوە و ئەمەش زیان به بەرژەوەندیی کەسانی کەم‌داهات دەگەیەنێت.
بە گوتەی هاریس، “ئەم کارنامەیە تێچوونەکان کەم ناکاتەوە، ژیان ئاسانتر ناکات و ئەوە نییە بەڵێنیان بە خەڵک دابوو. ئەمە کارنامەیەکی خۆپەرستییە و دەسەڵات بۆ کۆکردنەوەی پارە بەکاردەهێنێت و کەسانی ڕاستگۆ و دڵسۆز سزا دەدات.” هاریس جەخت لەوە دەکاتەوە، ئیدارەی ترەمپ پابەندبوونی بەرانبەر بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک نیشان نادات و زیاتر گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی کەسانی نزیک لە دەسەڵات دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشکی هەرێمی کوردستان بۆ فەریزەی حەج زیاد دەکرێت

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبا

یاسین

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین