zagros news agency

پێشبینی… ئەمڕۆ و سبەی هەور دەبێت و ئه‌گه‌ری تاوە باران هه‌یه‌

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران هەیە.

رۆژی شەممە 3ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ “ئەمڕۆ ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا و هەندێک جاریش هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت”.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە نێوان دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و تاوەکو سبەی هەر وا بە جێگیری دەمێنێتەوە.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی، یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت؛ “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا و هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت”.

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

چیدیکە ڕووسیا لە ئاسمانی سووریا هاوکاریی ئەمریکا ناکات

سەڵاح

عێراق ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی هیندستان کردووە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح