zagros news agency

لە هەولێر رێوڕەسی ساڵیادی کۆچی دوایی سەعید گاباری بەڕێوەچوو

رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید گاباری، لە هۆڵی راگەیاندن لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پ.د.ک لە هەولێر بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە، رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندن، بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 2ـی پ.د.ک، عەلی عەونی و سەگڤان هالۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، زکری موسا، نوێنەری سیداد بارزانی، عبدولحەکیم بەشار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا و ئیبراهیم بڕو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە، هەروەها بنەماڵە و هەڤاڵانی هونەرمەندی کۆچکردوو و ژمارەیەک پەرلەمانتار، نووسەر، رۆشنبیر و هونەرمەند بەڕێوەچوو.

د. سالار عوسمان وتارێکی و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە تایتڵی سەعید گاباری دەنگێک بۆ ئەڤین و ئازادی؛ لەو راستییە تێدەگەین کە ئەو دەنگانەی بۆ ئەڤین و ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی گۆرانیان چڕیوە و شیعرییان ھۆنیوەتەوە و خەباتیان کردووە، ئەوانە مرۆڤە نەمرەکانن، ھەم دیسان ئەگەر لە چەمکی دووەم وردبینەوە کە بریتییە لە ئازادی تێدەگەین؛ ئەو ھونەرمەند و نووسەر و رۆشنبیرانەی لەگەڵ پێشمەرگە، پێشمەرگەئاسا بەرگرییان لە کوردستان کردووە، ئەوانە نەمرتر و قووڵتر دەچنە بەر دیرۆک و ھەمومان شانازیان پێوە دەکەین.

نمایشکردنی دۆکیۆمێنتارییەک سەبارەت بە ژیان و بەرهەمی سەعید گاباری بەشێکی دیکەی رێوڕسمەکە بوو و هۆشیار تاهیر کانیکی، هەڤاڵی هونەرمەندی کۆچکردوو چەند پارچە شیعرێکی خوێندەوە، پاشان تابلۆیەکی میوزیک و ستران لەلایەن هونەرمەند عەدنان سەعید پێشکەشکرا.

‌‎لە بەشیکی رێوڕسمەکەدا بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە خانەوادەی سەعید گاباری کرد.

لەکوتاییدا گوتاری خانەوادەی ڕەوانشاد لەلایەن ئیبراهیم گاباری پێشکەش کرا و تێیدا سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم مەراسیمە و ڕێزگرتن لە خەباتی هونەرمەندی کوچکردوو سەعید گاباری.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاماژە بە بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی “The Penguin” دەکرێت

ART

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دواییکرد

ART