zagros news agency

ئەردۆغان: لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مێژوویی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتوونەتە “قۆناغێکی مێژوویی”.
ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە بڵاوی کردەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دواین هەوڵەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی ئۆکرانیایان تاوتوێ کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەبارەی ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە گەیشتوونەتە دۆخێکی مێژوویی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری لەم ڕووەوە دووپات کردووەتەوە.
شایەنی باسە، تورکیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە هەوڵی نێوەندگیریی داوە و چەندین جار میوانداریی شاندە دانوستانکارەکانی هەردوو وڵاتی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە: لیوای 14ی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

فازل میرانی : ئەمەی روویدا تەنها داگیرکردنی زەوی جوتیاران نیە بەڵکو داگیرکردنی خاک و نیشتمانە

سەڵاح