بۆ یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان- سكرتاریەت
بۆ هەموو مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و ڕێز
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان یەكێكە لە ڕێكخراوە پیشەییە هەرە گرنگ و كاریگەرەكانی كوردستان. یادی (63) ساڵەی دامەزراندنی ئەم ڕێكخراوە لە هەموو مامۆستایانی كوردستان و سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكەم. ئێمە، بە هەموو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە، خۆمان بە قەرزداری مامۆستایانی كوردستان، ڕابەرانی پەروەردە كردنی نەوەكان دەزانین. پێشمان وایە مامۆستایانی كوردستان وەك چۆن لە ڕابردوو، ئێستا و لە داهاتووش، هەردەم مەشخەڵی ڕۆشنكردنەوەی دڵ و هزری نەوەكانن.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.
١٥/ ٥ /٢٠٢٥
فاضل میرانی

