zagros news agency

سەربازێکی ئەمەریکا: کۆمپانیا سەربازییە ئەمەریکیەکان هاووڵاتیانی سڤیلی عێراقیان کوشتووە

 

سەربازێکی خانەنشینکراوی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان لە ماوەی دەیەی یەکەمی سەدەی 21، دەستیان لە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقدا هەبووە، بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەمەش وایکرد دانیشتوانی عێراق سەربازانی ئەمەریکا بە بەرپرسیار بزانن لەم پێشێلکاریانە.

سەربازە خانەشینکراوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵی ‘نۆڤۆستی’ گوتووە، پێشتر لە عێراق و یوگۆسلاڤیا شەڕی کردووە و شایەتحاڵی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل بووە. ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر دەرکەوت کە تاوانباران سەربازێکی ئاسایی ئەمەریکی نین، بەڵکو بەڵێندەر بوون کە لە کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمنی کاردەکەن.

ئەو سەربازە دەشڵێت، “بەڵام چۆن جیایان بکەیتەوە؟ یەکپۆشی وەک یەکە، چەکەکە وەک یەکە و زمانەکەش ئینگلیزییە، بۆ خەڵکی ناوچەکە هەر پیاوێک لەهجەی ئەمەریکی هەبێت و چەکێکی هەڵگرتبێت بە دوژمن دادەنرێت.”

ئەو سەربازییە خانەنشینە ئاماژەی ڕوونیشی کردەوە، ئەندامانی ئەم کۆمپانیایانە بەتایبەتی بلاک واتەری ئەمەریکی، سەرەڕای تێوەگلانیان لە تاوانەکانی دژی هاووڵاتیانی سڤیل، سەرەتا هیچ لێپێچینەوەیەکی یاسایییان لەسەر نەبووە، ئاشکراشی کرد، “کارەکانیان نەک تەنیا مەترسی لەسەر دانیشتوانی سڤیل دروستکردبوو، بەڵکو مەترسی خستبووە سەر سوپای ئەمەریکاش، چونکە ڕقیان لە هەموو شتێکی ئەمەریکی زیاتر بوو، جا فەرمی بێت یان سەربازی گرێبەست.”

جەختیشی کردەوە “دواتر هەندێک لە ئەندامانی کۆمپانیا تایبەتەکانی ئاسایش لە ڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا، ژمارەیەکیشیان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، بەڵام مەودای کێشەکە زۆر زیاتر بوو لەو دادگاییکردنانە.”

کۆمپانیای بلاک واتەری ئەمەریکی بە تۆمارە مشتومڕاوییەکانی ناسراوە و پەیوەندی بە تاوانەکانی جەنگەوە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کار بۆ دامەزراندنی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا

یاسین

ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یه‌ندرا

سەڵاح