zagros news agency

نه‌هرۆ ره‌واندوزی بۆ زاگرۆس: دزینی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن گروپ و میلیشاكانه‌وه‌ له‌خوارووی عێراق گه‌یشته‌وه‌ ئاستی مافیاگه‌ری

جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاتێك ڕۆژانە لە نێوان 4- 4،5 ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت، ئەمە حاڵی دارایی و ئابووری وڵاتەكەی بێت، ئەمە بە تەئكید بۆ ناشەفافییەت و گەندەڵی و بێسەروبەری و لاوازیی ئەدای وەزارەتەكانی عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە زۆر زەحمەتە لە عێراق لە مەسەلەی نەوت شەفافییەت هەبێت و ڕێگری لە دەستتێوەردان و تاوانكاریی لەم دۆسێیە بكرێت.

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق، نه‌هرۆ ڕه‌واندوزی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “دابەزینی نەوت شوێنەوارەكەی لەسەر بودجەی عێراق قورسە، بوودجەیەك زیاتر لە 95%ی پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستبێت، چۆن دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر عێراق و كوردستانیش نابێت؟ خۆ ئەگەر عێراق بە هۆی ئەو میلیشیاكانەوە تووشی شەڕێك بێت، ئەوا بۆ لایەنی دارایی و ئابوورییەكەی كارەساتە. عێراق دەوڵەتێكی گەورەیە و ژمارەی دانیشتووانەكەی زۆرە و خەرجییەكانی لە زیادبووندایە و بەشی هەرە زۆری بوودجەكەشی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، بۆیە گرنگە دوور لە سیاسەت لایەنە سیاسییەكانی عێراق كار بۆ بژێوی ژیانی هەموو خەڵكی عێراق بە كوردستانیشەوە بكەن، بەبێ جیاوازی.

له‌باره‌ی هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانیش ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لەلایەك توركیا پێی خۆشە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە بكرێتەوە، لەلایەكی دیكە پێی ناخۆشە، عێراق داوا لە توركیا دەكات بەپێی بڕیاری دادگای پاریس ملیار و 500 ملیۆن دۆلار غەرامە بدات، لە بەرانبەر ئەو نەوتەی پێشتر هەناردە كراوە لە ڕێگەی بۆرییەكانەوە، لە بەرانمبەریشدا توركیا داوا دەكات، لەبەرانبەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بە بۆرییەكان لەو ڕۆژەی كە ڕاگیراوە، عێراق غەرامە بدات بە توركیا كە دوو ساڵی تێپەڕ كردووە و هەمووی لەسەر حكومەتی عێراق حیسابە و گەیشتووەتە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار غەرامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی فەرمانبەران بۆ پێدانی زەوی دەرچوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

قۆناخی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران سبەی هەینی بەڕێوە دەچێت

سەڵاح