zagros news agency

وەزیری کارەبای ئێران: بێئاوی هۆکاری سەرەکیی بێکارەباییە

 

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی خەڵکی ئێران کەمی و پچڕانی کارەبا و کارەبابڕانی بەردەوامە.
عەباس عەلیئابادی، وەزیری کارەبای کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژە بە کێشەی بێئاوی، گوتی نەبوونی ئاو بووەتە هۆی لەکارکەوتنی نێوەندەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەم وڵاتە.
وەزیری کارەبا گوتی: «بێئاوی هەنووکە زیانی خۆی بە ئێمە گەیاندووە و نێوەندەکانی کارەبامان لە بەرهەمهێنان وەستاون.»
یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی خەڵکی ئێران کەمی و پچڕانی بەردەوامیی کارەبایە.
وەزیری کارەبای ئێران لە کاتێکدا بێئاویی وەک هۆکاری بێکارەبایی ناو بردووە، پێشتر هەر ئەم وەزارەتە ڕایگەیاندبوو “کەمیی سووتەمەنی هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گومرگی یەکێتی‌ ئەورووپا: ئێران و تورکیا سەچاوەی قاچاخی جگەره‌ بۆ ئەوروپان

سەڵاح

كابینەی نۆیەم بەبێ جیاوازی چەندان پڕۆژەی بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئاو جێبەجێ كردووە

سەڵاح

ئینتەرنێتی ستارلینک لەتەواوی جیهان وەستا

یاسین