zagros news agency

پارێزگاری دێرسیمی باکووری کوردستان لەکارەکەی دوورخرایەوە

عەلی یەریلکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، بولێنت تەکبیکۆئۆغڵو پارێزگاری دێرسیم لەکارەکەی دوورخرایەوە و جێگری پارێزگار ئێرتوغرول ئەسلان، وەک پارێزگاری دێرسیم بە وەکالەت دەستنیشانکرا.
شایەنی باسە بولێنت تەکبیکۆئۆغڵو، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مۆڵەتی بە چالاکییەکی یادکردنەوە دابوو بۆ گیان لەدەستدانی دوو سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دێرسیم بەڕێوەچوو، دواتر کاردانەوەی زۆری بەشێک لە لایەنە تورکییەکان لێ کەوتەوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کرد.
سەرچاوەکان گوتیان ئەم چالاکییە بووە هۆی تووڕەیی فراوان لە ناو دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، بەتایبەت کە حکوومەتی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو دەبات.
پێشتر جەودەت کۆناک، سەرۆکی شارەوانی دێرسیمی سەر بە دەم پارتی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە کارەکەی دوورخرایەوە و پارێزگار تەکبیکۆئۆغڵو لە شوێنی ئەو وەک قەیوم دەستنیشانکرا.
چاودێرانی دۆخی سیاسیی تورکیا پێیان وایە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژیی بەردەوامی حکوومەتی تورکیا بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی هەڵبژێردراوانی سەر بە حزبە کوردییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

شڤان مەحمود بۆ زاگرۆس: پلانی نوێی ساڵی خوێندن و پڕۆژەی هاوبەشمان لەگەڵ زانکۆکان هەیە

دڵشاد

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: گرنگه‌ پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

سەڵاح

عێراق.. 303 هاوڵاتی شیعەی ئێرانی برینداربوون و 40 کەسیی دیکەس گیانیان دەست دا

یاسین