zagros news agency

ئەمشەو ئانفێڵد دەبێتە شانۆی گرنگترین ڕووداوی ئەم هەفتەیە

ئەمشەو کاتژمێر 7:30 ئێوارە لەسەر شانۆی ئانفێڵد یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی ئارسێناڵ دەکات لەیارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ چاوەڕوانی یارییەکی ئاگرین و پڕ چێژ دەکرێت بەهۆی زلهێزی هەردوو یانە لە ئێستادا و هەبوونی مێژووێکی پڕ ڕکابەری لەنێوان هەردوو تیپدا.

ئارسێناڵ ئەم وەرزە لەلووتکەی خولەکەدا خۆی نیشانی جیهان دەدات لەکۆی یارییەکانی تەنها یەک شکستی هەیە، لەئێستادا تیپەکەی ئارتێتای ڕاهێنەر وەکو یانەیەکی ڕکابەر بۆ سەرجەم نازناوەکان دەردەکەوێت وەرزی ڕابردووش دوای ساڵانێکی زۆر بوونە پاڵەوان،ئەم وەرزەش هەمووان چاویان لەوەیە ئارسێناڵ پاشایەتی تەختی پرێمەرلیگ دووبارە بکاتەوە.

هەرچی یانەی لیڤەرپوڵە سەرەتای وەرزەکە ئاستی جێگیر نەبوو،بەڵام لەئێستادا تیپەکە تەواو ئامادەیە بۆ ئاڵەنگارییەکان بەهۆی بەرگری بەهێز و ئاست بەرزی ئیزاک یانەکە ڕکابەری توند دەکات لەیاریگادا،ئەوەی جێگای سەرنجە ماوەی زیاتر لە دە ساڵە لەنێو ئانفێڵد بە ئارسێناڵ نەدۆڕاوه.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین

هەفتەیەکی قورس لەبەردەم ئامۆریم هەیە

یاسین

ڕیال مەدرید یەکێک لە ئەستێرەکانی لە پێکان چاک دەکاتەوە

یاسین