zagros news agency

بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کار؛ چوارەمین پێشانگای هەلی کار لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارەمین پێشانگای هەلی کار لە کەمپەسی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆکان لە کەرتی تایبەتدا.

مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە بە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی ‘نۆلج’ و ‘بەیان’ ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

ئامانجی سەرەکی لە سازدانی ئەم پێشانگایە، دروستکردنی پردی پەیوەندییە لە نێوان دەرچووان و داواکارانی کار لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، هەروەها ناساندنی دەرفەتە جیاوازەکانی کار و فراوانکردنی زەمینەی دامەزراندن بۆ گەنجان.

مەراسیمەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کارەوە، تاوەکو توانای دەرچووان لەگەڵ پێداویستییەکانی ئێستای بازاڕی کاردا بگونجێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق

یاسین

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

یاسین

بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی لەدەستدا

یاسین