ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی 5ی 2025، لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی خوێندكاره‌كانی كۆلێژی سه‌ربازیی پارێزگای زیقاڕ ئاشكرا كرد.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌ریقی یه‌كه‌م ناسڕ غه‌نام تۆمه‌تباره له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و خویندكارانه، ئه‌و فه‌رمانی ده‌ركردووه كه خوێندكاره‌كانی كۆلێژی سه‌ربازی له‌به‌ر خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێننه‌وه، له‌كاتێكدا كه فه‌رمانده‌ی كۆلێژه‌كه داوای كردبوو كه ئه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، كه‌چی قبوڵی نه‌كردبوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوا ده‌كات كه فه‌ریقی یه‌كه‌م ناسڕ غه‌نام له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی دادگایی بكرێت.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو له كۆلێژی سه‌ربازی چواره‌م له پارێزگای زیقاڕ، به‌هۆی مه‌شق و راهێنانی قورسه‌وه و مانه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م تیشكی به‌هێزی خۆر، دوو خوێندكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری تریش بریندار بوون.

