پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ئەندازیار خالد بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ئێستادا نزیكەی سەدا هەشتایی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە ئێستا كار لەسەر بەستنەوەی بۆری سەرەكی بەتۆری ئاوی هەولێر دەكرێت بە تەواو بوونی كێشەی بێ ئاوی لە هەولێر چارەسەر دەبێت .

