zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل لەپشت بڵاوکردنەوەی هەواڵە چەواشەکارەکانی دانوستاناکاندایە 

 

ئەمرۆ دووشەممە، 26-5-2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت زۆربەی ئەو هەواڵانەیە، کە لە بارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانەوە بڵاودەبنەوە، جەختیشی کردەوە، تاران کات بەفیڕۆ نادات و ئامادەیە هەوڵی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بدات.

بەقایی لە میانەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا گوتی: زۆربەی ئەوەی لەبارەی دانوستانە ناوەکییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، لە ئیسرائیلەوە دێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران هەر لە سەرەتاوە ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بەو دانوستانانە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ڕاگەیاندووە کە مافەکان مسۆگەر بکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە لایەنی ئەورووپی کرد کە ڕێگەیەکی بنیاتنان بگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ناوەکی بگرێتە بەر، بەوەی تاران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەورووپا بکات، بەمەرجێک کات و شوێن دیاری بکرێت.

گوتیشی: “ئەو جینۆسایدە ی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ساڵی 1948ەوە دەستیپێکردووە، کە بە پشتیوانی ئەمەریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

گوران

وەزارەتی پێشمەرگە: لیوای 14ی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

سەڵاح

کەنەدا: لەمەودوا ئەورووپا کەمتر پشت بەچەکی ئەمەریکا دەبەستێت

سەڵاح