تێری هێنری ئەستێرەی فەڕەنسی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ئارسێناڵ لە لێدوانێکیدا لەکاتی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی هێرشی توندی کردە سەر مایکڵ ئارتێنتای ڕاهێنەری ئێستای ئارسێناڵ و چەن بەراوردێک دەخاتە ڕوو لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.
هێنری لەبارەی ئارتێنتاوە وتی”ئێمە دەزانین ئەو کەسێکی زیرەکە،بەڵام دەبووایە ئەم وەرزە لانیکەم نازناوێک بەدەست بێنێت،یانیش هەنا پلەی دووەمی جامێک بەدەست بێنـێـت” ئێمە دەزانین ئەو لەو چەن ساڵەی ڕابردوو توانیویەتی پلەی دووەمی پرێمەرلیگ وەدەستخات بەڵام ئاسێناڵ دەبێ نازناو بباتەوە.
هێنری زیاتر دوا و وتی”ئێمە دەڵێین مانچێستەر یونایتد خراپە بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە ڕابردوو دەبینین ئەو یانەیە توانیویەتی جامێک بەدەست بێنێت و ئەمساڵیش سەرەڕای خراپی ئاستی لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بوو،کە ئارسێناڵ نەیتوانیوە ئەمە بکات”
وە لەکۆتایی قسەکاندا هێنری دەڵێ نامەوێ بێ هیواتان بکەم
“سەرکار ڕێبوار”

