zagros news agency

لە ئیستانبوڵ شاندی ڕووسی لەگەڵ شاندی ئۆکراینا كۆده‌بێته‌وه‌

 

لە مۆسکۆی پایتەخت ڕووسیا، گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاست باڵا سەبارەت بە ئۆکراینا، پێویستە سەرەتا لە گفتوگۆکانی نێوان شاندەکان ئەنجام بەدەستبێت و، ڕایگەیاند: “شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێدەکەوێت و، بەیانی ڕۆژی دووشەممە بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکان ئامادە دەبێت”.

پێسکۆڤ باسی لەوە کرد پێویستە پرسی ئاسایشی ئەورووپا لەگەڵ ئەوروپییەکان ڕاوێژی لەسەر بکرێت و، ڕایگەیاند: “بەبێ ئەوان ناتوانین ئەنجامی بدەین. بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە لە ئیستانبوڵ ڕاستەوخۆ دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا لە کارنامەدا دەبن”.

دیمیتری پێسکۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە شاندی ڕووسی لە دانوستانەکانی ڕۆژی دووی حوزەیران لە ئیستانبوڵ ئامادە دەبێت و، گوتی: “شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێدەکەوێت و، بەیانی ڕۆژی دووشەممە بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکان ئامادە دەبێت”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی لووتکەیەک لە تورکیا لە نێوان سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: “پێش دیدارێکی لەو جۆرە پێویستە لە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجام بەدەستبێت. ئەگەر ئەنجام بەدەستهات، بێگومان دەتوانین باس لە دیدارە ئاست باڵاکان بکەین”.

هەروەها پێسکۆڤ هیوای خواست لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئیستانبوڵدا، ئەو یاداشتنامانەی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئامادەیان کردووە تاوتوێ بکرێن و، ڕایگەیاند: “لە ئێستادا هەمووان سەرنجیان لەسەر دانوستانە ڕاستەوخۆکانی ڕووسیا-ئۆکراینایە. کارکردن بەردەوامە بۆ ئامادەکردنی لیستێک لە مەرجەکانی ئاگربەستی کاتیی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای ڕەشدا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە بەشێک لە چارەسەرەکانی داهاتوو”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن ڕێبه‌ر‌ێکى تایبەت بە وەبەرهێنان

سەڵاح

بەهۆی پرۆژەكانی پارتییەوە (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە

سەڵاح

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

یاسین