zagros news agency

قەتەر هێرش بۆ سەر نێوەندە نەوتییەکانی سعوودیە لە خاکی عێراقەوە بە توندی سەرکۆنە دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا هێرشی درۆنی بۆ سەر نێوەندە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی لە خاکی عێراقەوە بە توندی سەرکۆنە کرد.

لەم بەیاننامەیەدا، لە هەژماری وەزارەتی دەرەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: حکوومەتی قەتەر ئەم کارە بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی سعوودیە، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش، سەقامگیری و پاراستنی خاکەکەی و هەروەها پێشێلکارییەکی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرەنسیپەکانی دراوسێیەتیی باش” دەزانێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هاوسۆزیی تەواوی حکوومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ سعوودییە و پشتیوانیی لە “هەموو ڕێکارە یاساییەکانی ئەم وڵاتە بۆ پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەلامەتیی خاکەکەی” دوپات دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووە

یاسین

دوایی ٥٠ سال ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پەرستگای بەهەشت بکات

گوران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە د. سەیوان عەلی ڕەزا دەکات

سەڵاح