لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی (جۆن هێتینگا)ی وەکو ڕاهێنەری نوێی تیپەکە ناساند و ڕایگەیاند ئیتر لێرە بەدوا ئەو دەبێتە سەرمەشقی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام.
هێتینگا تەمەنی 41 ساڵە و لە ڕابردوودا وەکو یاریزان یاری بۆ یانەی ئەیاکس ئەمیستەردام کردوە لەنێوانی ساڵانی 2001 بۆ 2008 و 2015 بۆ 2016،کە 154 یاری بەدرێسی ئەیاکس ئەنجامداوە و خاوەنی 17 گۆڵە بەدرێسی ئەو یانەیە
لەماوەی ڕابردووشدا وەکو یاریدەدەری ئاڕن سڵۆت لە لیڤەرپول کاری کردوە و هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ لەگەڵ ڕێدز.
هاتنی هێتینگا بۆ ئەیاکس هیوایەکی تر دەدات بە هاندەرانی یانەکە،کە لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو لەکۆتا ساتەکاندا نازناوی خولی هۆڵەندیان لەدەستدا و یانەکەش دەناڵێنێ بەدەست نەبوونی ڕاهێنەرێک،کە بتوانێت لە خولەکانی ئەوروپا ڕکابەری نازناو بکات بەتایبەتی چامپیۆنزلیگ.
“سەرکار ڕێبوار”

