zagros news agency

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ـی كوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.

ئەمساڵ کە لە نێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەری ساڵی کوردی و نەورۆز پیرۆز دەکەین ئومێد دەکەین ئەم مانگە پیرۆزە و دەسپێکی بەهار و ساڵی نوێ، ببێتە ماییەی خێر و بەرەکەت و خۆشی و خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى بۆ هەموو لایەک.

جارێکی دیکە نەورۆز و ساڵی تازەتان پیرۆز

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
30ـی ڕەشەمێی 2723
20ـی ئازاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح