zagros news agency

هۆشیار زێباری بۆ حكوومەتی عێراق: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەتان بەبێ دەرئەنجام تێناپەڕێ

 

هۆشیار زێباری، هۆشداری بە حكوومەتی عێراق دەدا لەبارەی سزادانی بەكۆمەڵی خەڵكی كوردستان و ڕاگرتنی مووچەكانیان، بەوەی بەبێ سزا بەسەریاندا تێناپەڕێ.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (X) ڕایگەیاندووە: بڕیاری حكوومەتی سوودانی (چوارچێوەی هەماهەنگی) بە بڕینی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لە كاتێكی زۆر خراپدا بۆ سزادانی بەكۆمەڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بە پاساوی دارایی و كارگێڕی، بەبێ سزا و بە ئاسایی بەسەرتاندا تێناپەڕێ، ئێمە لە شاری خەونەكان ناژین و مێژوویی سیاسییشمان ئاماژەدەری ئەوەیە كە دەستدرێژكار، سزا دەدرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌عد موته‌ڵه‌بى سه‌ركرده‌ی نزیك له‌ نوری مالیكی كۆچى دوایی كرد

سەڵاح

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی راگەیاند

یاسین

چالاكوانێكی سیاسی بۆ زاگرۆس: دهۆک ئێستا بەهێزترین پارێزگایە لەئاستی پێشکەوتن

سەڵاح