zagros news agency

گرنگترین گەڕانەوەی نیکۆ پاز بۆ ڕیاڵ مەدرید

 

ڕامۆن ئەلڤارێز، ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرایکرد، ڕیال مەدرید خەریکە بڕیارێکی چارەنووسساز دەدات سەبارەت بە داهاتووی نیکۆ پاز لە ئایندەیەکی نزیکدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ پایتەختی ئیسپانیا هەیە.

ئالڤارێز ڕوونیشیکردەوە، بژاردەی هێنانەوەی نیکۆ پاز هێشتا لەسەر مێزەکە ماوە، ئاماژەی بە ئەگەری کڕینی ئەو یاریزانە کرد و دواتر گواستنەوەی بۆ یانەکەی تری وەک بایرن میونشن یان ئینتەرمیلان، ئەگەر بارودۆخەکان لە یانەکەی ئێستای کۆمۆ بگۆڕدرێن، بەتایبەتی ئەگەر سیسک فابریگاسی ڕاهێنەر بڕوات.

هەرچەندە ڕیال مەدرید بە وردی بیر لە بژاردەکانی دەکات، بەڵام ئەلڤارێز جەختی لەوە کردەوە کە خواستەکانی نیکۆ پاز دەبێتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە لە هەر جوڵەیەکی داهاتوودا، ئەمەش ڕۆڵێکی سەرەکی بە یاریزانەکە دەبەخشێت لە داهاتووی، جا چ بە گەڕانەوە بۆ مەدرید یان بەدواداچوون بۆ ئەزموونێکی نوێ لە ئاستێکی باڵاتردا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

ئەڵۆنسۆ ڕای خۆی دەگۆڕێت لەسە ڕۆدریگۆ

یاسین

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

یاسین