zagros news agency

ئایا دۆنارۆما بەردەوام دەبێت لە یاریکردنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان؟

 

داهاتووی جیانلویجی دۆنارۆما لەگەڵ پاریس سان جێرمان جێگەی سەرنجیە لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستای یاریزانان.
گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە تا ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا هەیە، بەڵام هێشتا گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی یانەکە دەکرێت.

لەناو دانوستانەکاندا، دۆنارۆما لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی چوارشەممە، خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ تیپەکە دووپاتکردەوە.
دۆنارۆما ڕوونیشیکردەوە کە ئاگاداری سەردانەکەی بریکارەکەی بۆ ئینتەرمیلان نەبووە، ئاماژەی بەوەشدا کە لە پاریس هەست بە ئاسوودەیی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەم بۆ هەموو شتێک، بەڵام هەڵبژاردەی یەکەمم ئەوەیە لێرە بمێنمەوە، هاوسەنگیم لەگەڵ تیپەکەدا دۆزیەوە، هاندەران پشتگیری خۆیان پیشانم دەدەن، هیوادارم بۆ چەندین ساڵ بمێنمەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ساتەوەختە دەژی و هیوای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا لە داهاتوودا هێشتۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

بایرن میونشن ڕیکۆردی مێژوویی بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە

یاسین

بەرشەلۆنە وەڵامی لێدوانەکەی فیدراسیۆنی ئیسپانیا و لالیگا دەداتەوە

یاسین