وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستانی سعوودییە سەربارەت بە خۆرەتاو هۆشداری دەداتە حاجییان
وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستانی سعوودییە هۆشداریی دایە حاجییانی ماڵی خودا لە بارودۆخی پلەی گەرمای بەرزی وەرزی حەجی ئەمساڵدا لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزن و.
ڕۆژنامەی “عوکاز”ی چاپی سعوودییه نووسیویەتی، وەزارەتی تەندروستی داوای لە زیارەتکاران کردووە لە کاتی هاتووچۆکردن لەنێوان شوێنە پیرۆزەکانی حەج سەیوان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی لە گەرمابردوویی پارێزراوبن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگا تەندروستییەکانی سعوودیایە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی حاجییان تا بتوانن بە تەندروستی و ئارامییەوە ڕێوڕەسمەکانی حەج جێبەجێ بکەن.
وزارەتی تەندروستیی سعوودییە ڕاشیگەیاندووە، سیستەمی تەندروستی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە شوێنە پیرۆزەکان چڕکردووەتەوە و تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی خێرا جێگیر کراون. هەروەها، پەیامە هۆشیارکەرەوەکان لەنێو حاجییاندا زیاد کراون بۆ ئەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزبکرێتەوە و حەجێکی سەلامەت و تەندروست بۆ زیارەتکاران مسۆگەر بکرێت.

