zagros news agency

لێدوانی ڕۆناڵدۆ دەربارەی یاری کۆتایی نەیشنز لیگ و باڵۆندۆری ئەمساڵ

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێ وەڵامی پرسیاری بەشێکی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و باسی ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پرتوگال کرد و قسەی دەربارەی باڵۆندۆریش کرد.

 

ڕۆناڵدۆ وتی”هیوادارم بتوانین یاریەکە ببەینەوە و ببینە پاڵەوان،هیوادارم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیەی ڕەنگە ئێستا باشترین هەڵبژاردەی جیهان بێت،سەبارەت بە یاری کردنی من لە مۆندیالی یانەکانیش،من بەشداری ناکەم و بڕیاری خۆم داوە،هەر چەندە بۆندی زۆرم بۆ هاتووە”.

 

لە لێدوانێکی تریدا ڕۆناڵدۆ دەربارەی پاڵوێراوانی تۆپی ئاڵتونی وتی”زۆرن بۆ نموونە دێمبێلێ و ڤیتینها و یەماڵ و چەندانی تر،بەڵام ئەوەی لای من شایەن بێت دەبێت چامپیۆنزلیگی بردبێتەوە بەڵام وەک ئەوەی من لە ڕابردوودا باسم کردوە ئەم خەڵاتە بەهای خۆی لەدەستداوە”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح

تەنها 10 خولەک بووە ڕاهێنەر و پاشان دەرکرا،چیرۆکەکەی لێرۆن ڕۆسێنیۆرتان بیستووە؟؟

یاسین