ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له د.كوردستان موكریانی نووسه‌رو لێكۆله‌ری دیاری كورد كرد.
لە دیدارێکدا باس له دۆخی رۆشنبیری به‌گشتی و پێشكه‌وتنه ئه‌كادیمییه‌كان و فه‌رهه‌نگی كوردی كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا جەخت له‌سه‌ر پرسی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دیواربه‌ندی گیوی موكریانی كرا، كه بریاره به شێوازێكی نوێ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه نه‌خشه‌رێژ بۆ بكرێ.
پارێزگاری هه‌ولێر قه‌لغانی 102 ساڵه‌ی به پارێزگا بوونی هه‌ولێری به بنه‌ماڵه‌ی گیوی موكریانی به‌خشی، كه له شاری هه‌ولێر، خزمه‌تێكی زۆریان به بواری رۆژنامه‌وانی وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردی كردووه .

