zagros news agency

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشی میدیای له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا ده‌كات

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌و هێرشه‌ میدیاییه‌ ده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و زانیاری له‌و باره‌وه‌ ده‌خاته‌روو.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێرشێكی میدیای رێكخراو بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای گومانه‌، چونكه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڕینی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غداوه‌.
د.محه‌مه‌د خورشید، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بۆ زاگرۆس، گوتی: “ئه‌م دژایه‌تی كردنه‌ی پارتی دووبه‌شه‌، به‌شێكیان له‌ناوخۆی عێراق هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی هه‌ڵتۆقیو و گروپی میلیشیا به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرس لێدوان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جاشی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستان په‌لاماری سه‌رۆك بارزانی و كابینه‌ی نۆیه‌م و پارتی ده‌ده‌ن كه‌ پارتی لایه‌نی گه‌وره‌و كاریگه‌ری پرۆسه‌ی سیاسیه‌ له‌ عێراق و كوردستان.

گوتیشی: ” به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكێكی به‌كرێگیراویش له‌ناوخۆدا ده‌ستی داوه‌ته‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌مه‌ له‌ناكاو نییه‌، خه‌ڵك ده‌زانێت ئه‌مه‌ ئاراسته‌كراوه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ پاره‌یان پێده‌درێت و له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌كرێگیراون كه‌ هاتون له‌جیاتی به‌رگری له‌ كوردستان بكه‌ن، په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن وئه‌مانه‌ بۆ مێژوو به‌رووره‌شی ناویان تۆمار ده‌كرێن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: زیاتر لە 2000 هەزار ئێزیدی بێسەروشوێنن

سەڵاح

کازاخستان پشتیوانی لە “ڕێڕەوی زەنگەزۆر” و پڕۆژەکەی ترەمپ دەکات لە کۆبوونەوەی پاشینیاندا

یاسین