zagros news agency

لە عێراق 19 كەس بەهۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوه‌

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون 19 کەس گیانیان لەدەست داوە، كە زۆرترینیان لە بەغدا بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە تاوەكوو ئێستا 123 کەس تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بوونە کە لەنێویاندا 19 كەسیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی داتاكان، زۆرترین تووشبووان لە پارێزگای زیقارە بە 36 كەس، دوای ئەویش پارێزگای واست دێ بە 15 تووشبوو.

لە ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەغدا بە پلەی یەكەم دێت، پێنج كەس گیانیان لەدەست داوە، دواتریش و كەركووك بە چوارم دێ له‌ مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌.

دابەشبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون بەسەر پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
زیقار، 36 تووشبوو/ 1مردن
واست، 15 تووشبوو/ 2 مردن
بەغدا ڕەسافە، 14 تووشبوو/ 5 مردن
موسەننا، 8 تووشبوو/ 2 مردن
میسان، 8 تووشبوو
بەسڕە، 8 تووشبوو/ 1 مردن
نەینەوا، 7 تووشبوو
کەرکووک، 5 تووشبوو / 4 مردن
دیالە، 5 تووشبوو / 1 مردن
بەغدا کەرخ، 4 تووشبوو
دیوانیە، 3 تووشبوو
دهۆک، 3 تووشبوو / 1 مردن
بابل، 2 تووشبوو / 1 مردن

بەپێی راگەیاندراوەكە، لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و سلێمانی تەنیا یەک حاڵەتی توشبوو تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رازیل… ژمارەی قوربانیانی لافاو دەگاتە 100 کەس

سەڵاح

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە

سەڵاح

سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد

سەڵاح