zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 86 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس کەمێک دابەزیوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 48 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی  75 سەنت دابەزیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 81 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دولارێک و 47 سەنت دابەزیوە.

روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخى نەوت لە جیهاندا، رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکى خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتەکەى ئەمەش لەپێناو  بەرزبونەوەى  نرخى نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ روویدا 4كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح