zagros news agency

پرۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وشكانی بەردەوامە

  • بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەو حاجیيانەی کە بە ڕێگەی وشکانی گەشتی سعودیيەیان کردبوو، ژمارەیان هه‌زار و 646 كه‌س بوو دوێنی شه‌ممه‌ 14ی حوزه‌يران2025، بەبێ گرفت گەڕانەوە خاکی کوردستان.

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ كاروانێكی دیكەی حاجیان كە ژمارەیان 170 هاووڵاتییە، لە شاری مەددینە بەڕێكران و هەر ئەمشەو دەگەنەوە خاكی كوردستان، ئەو حاجیيانەی کە بە ڕێگەی وشکانی گەشتی سعودیيەیان کردبوو، ژمارەیان هه‌زار و 646 كه‌س بوو دوێنی شه‌ممه‌ 14ی حوزه‌يران2025، بەبێ گرفت گەڕانەوە خاکی کوردستان.

هەروەها کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێستا دەستكراوە بە گەڕاندنەوەی ئەو حاجیانەی كە بە فرۆكە گەشتیان كردبوو، بەگوێرەی خشتەیەكی ڕۆژانە كە ئامانجەكە ئەوەیە لە نزیكترین كاتدا سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە خاكی كوردستان.

لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی، پێنج هەزار و 136 کەس ڕوویان لە وڵاتی سعودییە کردووە کە هەزار و 646 کەسیان لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشتیان کردووە و سێ هەزار و 490 کەسی دیکەش لە ڕێگەی ئاسمانی گەشتەکەیان کردووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

یاسین

ئاراس سەعید: بۆ شاردنه‌وه‌ی رووی ڕاسته‌قینه‌ی به‌غدا به‌ناو میدیا و پەرلەمانتار و حزبی ئۆپۆزسیۆن بە ئەجێندای دەرەکی مانۆڕی گەورەیان بەگەڕ خستووە

یاسین

سه‌باره‌ت به‌ پشوو روونكردنه‌وه‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا

سەڵاح