zagros news agency

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

ئەمڕۆ هەواڵەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کەوتۆتە گفتوگۆی گواستنەوەی دوو ئەستێرەی یانەکانی شاری مانچێستەر،کە ئەویش جاک گرێلیش لە مان سیتی و گاڕناچۆی یاریزانی مان یونایتد بەمەستی گواستنەوەیان بۆ یانەکەی باشووری ئیتاڵیا.

 

ناپۆلی لەو گفتوگۆیانە تووشی کێشە بووە چونکە مان یونایتد داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ گاڕناچۆ و مان سیتیش بۆ گرێلیش کێشەی نییە،کە مان یوو ئامادەیە بە 70 ملیۆن پاوەند دەست بەرداری گاڕناچۆبێ و لەهەمان کاتیشدا مان سیتی 45 ملیۆن پاوەندی دەوێ بۆ ئیمزا کردنی گرێبەستی گرێلیش.

 

 

سەرچاوەکان دەڵێن ناپۆلی بۆ بابەتی نرخی یاریزانەکان پێیوایە گرێلیش گونجاوترە،بەڵام گڕاناچۆ تەمەنی کەمترە و یانەی ناپۆلی دەتوانێت سوودی زیاتر ببینێ لە گاڕناچۆ،کە گرێلیش تەمەنی 29 ساڵە و گاڕناچۆ 20 ساڵە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چاڤی: مێسی هیچی لێنەبردوو

ahamd.luqman

بەفەرمی یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تری ڕاگەیاند

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین