zagros news agency

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا: ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و نابێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت

 

ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە و جەختی کردەوە کە ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە و نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ڤۆندەرلاین ئاشکرای کرد کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پابەندبوونی یەکێتیی ئەورووپای بە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردووەتەوە و گوتوویەتی: “لەم چوارچێوەیەدا، ئیسرائیل مافی تەواوی هەیە بەرگری لە خۆی بکات.”

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا هەروەها گوتی: “ئێمە هەمیشە ڕاشکاو بووین کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. چەندین جار نیگەرانیی خۆمان لەبەرانبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی و مووشەکە بالیستییەکانی دەربڕیوە.”

ناوبراو ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زانی و دووپاتی کردەوە کە ئەورووپا پابەندە بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی لە ڕێگەی دانوستان و ڕێککەوتنەوە.

ئەم لێدوانانەی ڤۆندەرلاین لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا و وەڵامدانەوە سەربازییەکەی ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتی کردن بەهاوڵاتیەک لەشاری کۆیە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە

یاسین

سەرۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا كۆبووه‌وه‌

یاسین

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی: عێراق بۆ دابین کردنی گەنم گەیشتە خۆبژێوی

یاسین