zagros news agency

ئەڵمانیا ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بانگهێشت کرد

 

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ فرەنسا و بەریتانیادا ئامادەن پشتیوانی لەم جۆرە گفتوگۆیانە بکەن.
یۆهان ڤادیفوول، سیاسەتمەداری دیاری پارتی دیموکراتی مەسیحیی ئەڵمانیا (CDU)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، لە بێرلینی پایتەخت گوتی، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، پێویستە بەرپرسانی ئێرانی هەنگاوی متمانەبەخش بنێن.
ناوبراو گوتیشی: «هەرگیز بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ درەنگ نییە، ئەگەر نیازێکی ڕاستگۆیانە لە ئارادابێت.»
بەڵام ئەم بانگەوازە لە کاتێکدایە، هەندێک سیاسەتمەداری دیکەی ئەڵمانی گومانیان لە نیازی تاران هەیە. نۆربێرت ڕیۆتگن، شارەزای کاروباری دەرەوەی هەمان پارت، پێی وایە ڕژێمی ئێران بە ئامانجێکی دیاریکراوەوە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەرەیان سەندووە و عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دوایین دەرکەوتنیدا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد، بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە خواستی وڵاتەکەی بۆ هێورکردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی نیشان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای لوڕستان کچێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

سەڵاح

مباپێ هەست بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات

یاسین

فلیک: ئێمە دڵخۆشین کە جاڤی گەڕایەوە

یاسین