zagros news agency

سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا

 

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هەر جۆرە دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆی واشنتن لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا و “زەبری قورس و قەرەبوونەکراوە” بەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەوێت.
قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران، کە فەرماندەکەی لە یەکەم هێرشی ئیسرائیلدا کوژرا، لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە، تاوەکوو ئیسرائیل لە کردەوەکانی پەشیمان نەبێتەوە، وەڵامە “تێکشکێنەرەکانیان” بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، لە یەکەم شەوی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ١٣ی حوزەیران، فەریق غوڵامعەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، کرایە ئامانج و کوژرا. چاودێران ئەم هەڕەشە ڕاستەوخۆیەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا، بە هەنگاوێکی مەترسیدار بۆ پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستی عێراق: لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆمارکراوە

سەڵاح

رێناس دۆسکی: دێ لسەر رێبازا پارتی و بارزانی بەردەوام بین ل خزمەت کرنا خەڵکی خو

سەڵاح

١٠کەس لە پاکستان لە هیڕشی هیندستاندا کوژران

یاسین