zagros news agency

لە هەولێر رێز لە ژمارەیەک هونەرمەند نرا

گرووپی “خەم و خەندە” رێزی لە بەشێك لە هونەرمەندانی بواری سینەما و دراما و شانۆ گرت.

چالاکییەکە رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بۆتان ناڵەیی، بەرپرسی سەنتەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەڕێوبەرایەتییەکە و ژماریەكی بەرچاو لە هونەرمەندان بەڕێوەچوو.

لە چالاكییەكەدا بفەرهەنگ غەفوور، وتەیەكی پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر رۆڵی سەنتەرەكان و گرووپەكان زیاتر گرنگیدان بە هونەر و هونەرمەندان و خزمەتكردنیان. 

پاشان خەڵاتی گرووپەكەی بەسەر ژمارەیەك لە هونەرمەندانی ئامادەبوو دابەشكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت نزیک بووە لە وازهێنان لە گۆرانیگوتن بەهۆی کێشەی لەگەڵ کیم کارداشیان

ART

ناساندنی كتێبی جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا بەرێوەچوو

سەڵاح

براد پیت و جێری برۆکهایمەر بە فەرمی بەشی دووەمی فیلمی “F1” ڕادەگەیەنن

ART