zagros news agency

ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی: بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ سووریا مەکەن

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێنوێنییەکی نوێی گەشتیاریدا، هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییە ئەمریکاییەکان و داوایان لێ دەکات بەهۆی مەترسیی بەرزی کردەوەی تیرۆرستی، ڕفاندن و ئاڵۆزیی چەکدارییەوە، بەهیچ شێوەیەک سەردانی سووریا نەکەن.

وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا دۆخی ئەمنیی سووریای بە “نائارام و زۆر مەترسیدار” وەسف کردووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئاسمانی سووریا هێشتا بە ڕووی گەشتی ئاسایی فڕۆکەوانیدا داخراوە و ئەمەش توانای حکوومەتی ئەمریکایی بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانی لە کاتی پێویستدا زۆر سنووردار دەکات.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریکاییانە دەکات لە سووریان و دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن، لە ڕێگەی ئەو دەروازە وشکانییانەوە بچنە دەرەوە کە لەگەڵ ئوردن و لوبناندا کراوەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئوردن هەوڵێکی بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر‌ی لە سووریاوە پووچەڵ کردەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبویەوە

سەڵاح

مردنی ٥٤ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوە

یاسین