zagros news agency

سەرچاوەیەک: پرسی دادگای فیدراڵی دوای عاشورا چارەسەر دەکرێت

 

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرای کرد کە هێزە سیاسییەکان سەرقاڵی هەوڵدانن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دادگای باڵای فیدراڵی و هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئەوانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە یان لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە. لیژنەی یاسایی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگا پێویستی بە دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران نییە.

سەرچاوەیەک لەناو دادگا بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، شەش ئەندامەکەی دادگای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کردووە، ئەوەش بە هۆکاری “فشاری حکوومەت” لەسەر دادگا سەبارەت بە دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا.

سەرچاوەکه دەڵێت، “رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی نوێ بۆ دوای عاشورا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ناکۆکییەی لەنێوان هەندێک لایەنی سیاسیدا هەبوو سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوە یان لەکارلادانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، بە ڕێککەوتن لەسەر قبوڵکردنی لەکارلادانی سەرۆکی دادگا لە پۆستەکەی وەک و بەردەوامی ئەرکەکانی وەک ئەندام و دواتر کاندیدکردنی دادوەری نوێ بۆ سەرۆکایەتیکردن و ئەندامبوون لە دادگا چارەسەرکرا”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە “ئەگەر قەیرانی دادگا بەردەوام بێت، ئەمە مانای دواخستنی هەڵبژاردنە. ناکرێت هەڵبژاردنێک بەبێ دەنگدان لەلایەن دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجامەکانیان بکرێت. لێرەش گرنگی چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و هەڵبژاردنی ئەندامی نوێ لەلایەن سەرۆکی دادوەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئۆرگانە یاساییە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەردەکەوێت”.

سەرچاوە ئاگادارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیوادارین هەوڵە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی هەموو هێزەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەرکەوتوو بن لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

موقتەدا سەدر: لەو خوێنڕێژییەی لە شەقامەكانی سووریا دەگوزەرێ بێهەڵوێست نابم

سەڵاح

سوپای سودان: دەسەڵات ڕادەستی خەڵکی سڤیل ناکەین تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەبێت

یاسین

وەزارەتى کارەبا: بۆ وەرزی گەرمای ئەمساڵ کارەبای زیاتر بە هاولاتیان دەدەین

دڵشاد