zagros news agency

چێڵسی چاوی لە گۆڵپارێزێکی ئەرجەنتینیە

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئەمڕۆ بڵاوی کردوە،کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە لەبەر چاوگرتنی نوێکردنەوەی تیپەکەی بەتایبەت بەشی بەرگری و گۆڵپارێز،کە لە وەرزی ڕابردوودا یانە لەندەنیەکە گورزی کوشندەی بەرکەوت بەهۆی نا چالاکی گۆڵپارێزەوە.

 

میرەر بڵاوی کردۆتەوە چێڵسی دەیەوێت ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤێلا بگوازێتەوە ڕیزەکانی تیپەکەی بەو مەبەستەش کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا و دەیەوێت بە زووترین کات ئەو بۆندە یەکلایی بکاتەوە.

 

میرەر ئەوەشی ئاشکرا کردوە،کە بابەتی بۆندی مارتنێز ئەوەندە ئاسان نابێت بۆ چێڵسی ئەمەش بەهۆی هەبوونی ڕکابەرێک بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە 32 ساڵەکە ئەویش یانەی ماچێستەر یونایتدە،کە مان یوو بە نزیکترین بژاردەی مارتنێز دادەنرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوکاسڵ دەبێتە هەڕەشە بۆ نێوانی لیڤەرپول و ئیساک

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

یاسین