zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

 

بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی کوردستان

 

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی کوردستان

 

لە (۳۲)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە خەباتی ڕەواتاندا بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

 

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

سەڵاح

عەلی زەیدی له واشنتۆن بەشداریی کۆنفڕانسێکی کەنداو سەبارەت به شەڕی ئێران دەکات

سەڵاح

بەغدا کردنەوەی دەروازەی قائیمی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

سەڵاح