بەگوێرەی پێگەی نومبیۆ کە بەدواداچوون بۆ ئاستی ژیانی وڵاتانی جیهان دەکات، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی هەرزانترین وڵاتانی عەرەبییه بۆ ساڵی ٢٠٢٥.
نومبیۆ لە ئامارێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “عێراق لەڕووی ئاستی ژیان لەڕووی فرۆشگا، چێشتخانە، کرێ، و توانای کڕین لە پلەی پێنجەمی هەرزانترین وڵاتانی عەرەبیدایە”.
ئاماژەی بەوەش کردووه “لیبیا لە ڕیزبەندی یەکەمی هەرزانترین وڵاتانی عەرەبی دایه بۆ ژیان، میسر پلەی دووەم و سووریا پلەی سێیەم و جەزائیر پلەی چوارەم و عێراق پلەی پێنجەم و تونس لە پلەی شەشەم و مەغریب لە پلەی حەوتەم و ئوردن پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “گرانترین وڵاتی عەرەبی بۆ ژیان بۆ ساڵی 2025 ئیماراته، دواتر قەتەر و بەحرەینه.”

