zagros news agency

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

 

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون، بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل تۆمەتبار کراون و ئەمەش دەتوانێ ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدانیان بکاتەوە.

سیسیل کۆهلێر و ژاک پاریس زیاتر لە سێ ساڵە لە ئێران زیندانی کراون و ئاژانسی فرانس پرێس ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2ی تەمووز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی و بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕایگەیاند: هەردووکیان بە “سیخوڕیکردن بۆ مووساد”، “پیلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران” و “افساد فی الارض” تۆمەتبار کراون.

هەر کام لەو سێ تۆمەتەی ڕووبەڕووی ئەم دوو بەندکراوە فەرەنسییە بووەتەوە، دەتوانێ سزای لەسێدارەدانی بەدوادا بێت.

خوشکی سیسیل کۆهلێر بە فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە: بە پێی زانیارییەکانی بنەمالەکان، ئەوان تەنیا دادوەرێکیان دیتووە و دادوەرەکە هەر سێ تۆمەتەکەی پشتڕاست کردووەتەوە”.

پاش بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکەی فرانس پرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک جەختی کردەوە، ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە بە شێوەیەک نایاسایی لە ئێران زیندانی کراون.

ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران توانیویەتی لەم حەفتەیەدا چاوی بەو دوو هاووڵاتییە زیندانیکراوە بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

سەڵاح

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کارەبای  25 قوتابخانەی دیکە لەکوردستان دەکاتە وزەی خۆر

یاسین

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: دۆخی ئاوی وڵات کارەساتبارە

یاسین