دیاگۆ جۆتای ئەستێرەی پرتوگالی یاریزانی پێشووی لیڤەرپول،کە لە 3ی ئەم مانگە لە سێرنادیای ئیسپانیا بە ڕووداوی هاتوچۆ لەگەڵ براکەی بە ناوی ئاندرێ گیانی لەدەستدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی و براکەی هات بەهۆی ئەو ڕووداوە هەموو جیهانی تۆپی پێ پرسەیان بۆ دانا و فرمێسک بەرۆکی لیڤەرپول و جیهانی گرت.
لە دوای مردنی دیاگۆ جۆتا یانەی لیڤەرپول لە نوێترین بڕیاریدا لەسەر دیاگۆ جۆتا بڕیاریدا موچەی ساڵانەی جۆتا بداتە بنەماڵەکەی و ئەو دوو ساڵەی یاریزانەکە بۆندی مابوو لەگەڵ ڕێدز بۆندەکەی هەڵنەوەشێنـێـتـەوە،کە جگە لەوەش بڕە پارەیەک بۆ منداڵ و خێزانەکەی دابین بکات بۆ خەرجی خوێندن و ژیانیان.
ئێستا هەموو جیهان دوای ئەو کارەی لیڤەرپول ئەو یانەیە گەورەتر دەبینن لە یانەیەک و ڕێز و سوپاسێکی زۆر ئاڕاستەی یانە سوور بۆشەکەی ئینگلتەڕا کراوە،کە جگە لەوەش پێشتر لیڤەرپول بڕیاریدا ژمارە 20 لەو یانە قوفڵە ئەمەش وەک وەفایەک بۆ دیاگۆ جۆتای کۆچ کردوو.
“سەرکار ڕێبوار”

